لە جنێف کۆنفرانس: بێدەنگی لەبەرانبەر چەکی کیمیایی هاوبەشیکردنی تاوانە
لە شاری جنێفی سویسرا لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی کۆنفرانسێک ئەنجامدرا و تێیدا ئاماژە بەوەکرا کە بێدەنگی هاوبەشیکردنی تاوانە."
لە شاری جنێفی سویسرا لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی کۆنفرانسێک ئەنجامدرا و تێیدا ئاماژە بەوەکرا کە بێدەنگی هاوبەشیکردنی تاوانە."
لە کۆنفرانسەکەدا کە لەلایەن دەستپێشخەری دژی چەکی کیمیایی لە کوردستان لە جنێف ئەنجامدرا، لەدژی چەکی کیمایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پەیامێک بۆ رای گشتی جیهان بڵاوکرایەوە.
لە کۆنفڕانسەکەدا ستیفن پرەزیئۆسۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چەپی رادیکال، کارلۆ سۆمماروگۆ پەرلەمانتاری فیدڕال و هاووتەبێژی گرۆپی دۆستایەتی کورد لە پەرلەمانی سویسرا، دکتور عەباس مەنسوریان لە باشوری کوردستان و رەمەزان بایتار لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد قسەیان کرد. هەروەها بەڵگە فیلمێک پیشاندرا کە نوێنەرێک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆ کۆنفرانسەکەی ناردبوو.
'بەڵگەکانی هێرشی کیمیاییمان کۆکردەوە'
دکتور عەباس مونسوریان رایگەیاند، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ١٨ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە و هێرشەکان زیاتر لە سەرێکانی بەکارهێنران و وتی، " هێرشەکان لە ئەنجامی رازیبوونی ترەمپ ئەنجامدران. ئێمە لەو کاتەدا لە زۆر هەرێمی وەک تەل تەمر و حەسەکە لێکۆلینەوەمان کرد. لە لێکۆلینەوەکاندا ئاشکرا بوو کە چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە و بەڵگەکانمان کۆکردەوە و بۆ ڕای گشتی بڵاومان کردەوە. بەڵگەکانمان لە پاریس لە کۆنفڕانسی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا خستەڕوو."
'گەلی کورد رووبەرووی مەترسی کۆمەڵکوژی نوێ بووەتەوە'
کارلۆ سۆمماروگا رایگەیاند، ئەوان ئاگاری هێرشەکانن کە لەبەرانبەر گەلی کورد ئەنجام دەدرێت و گەلی کورد لە دۆخێکی سەختدا کە مەترسی کۆمەڵکوژی نوێ هەیە دەژی و وتی، " بۆ ئەوەی خەمخۆری خۆم دەرببڕم، لێرە ئامادەبووم."
سۆمماروگا باسی ئەوەی کرد کە بۆئەوەی تێکۆشانی گەلی کورد ببینرێت، ئەوان لە پەرلەمانی سویسرا گروپی دۆستایەتی کوردیان پێکهێناوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، مافەکانی گەلی کورد فەرامۆش دەکرێن و دەوڵەتی تورک بە هەموو توانایەکەوە، گەلی کورد دەکاتە ئامانج و وتی، " لەلایەکی دیکەوە هێرشی چەتەکانی داعش بە هاوکاری دەوڵەتی تورک لەدژی زیندانێک لە حەسەکە ئەنجامدرا و وڵامێکی پێویست لەبەرانبەر هێرشەکان لە راگەیەنراوەکاندا نەبووە رۆژەڤ. من جارێکی دیکە ئەو رووداوانە شەرمەزار دەکەم."
سامماراگۆ ئاماژەی بە لایەنە نێودەوڵەتیەکاندا کە لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە تەنها لێدوانی سنوردا دەدەن و سزای پێویست نەسەپێنراوە و بیدەنگی دەوڵەتانی جیهان لەبەرانبەر ئەو تاوانەی دژی مرۆڤایەتی لەبەرانبەر گەلی کورد قبوڵ ناکرێت.
ناوبراو رایگەیاند، ئەگەر بێدەنگی بەردەوام بێت، پێشبینی دەکرێت ئاڕاستەی هێرشەکان بەرەو باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بێت و وتی، " ئێمە پێشنیازی لێکۆلینەوە و سزادانی پێویستمان پێشکەشی پەرلەمانی فیدڕال کرد. بەڵام بێدەنگی بەردەوامە. تاوەکو وڵاممان نەدراوەتەوە. ئێمە چاودێری رووداوەکان دەکەین. لێرە دووبارەی دەکەمەوە کە ئێمە بە وردی چاودێری دۆخەکە و رووداوەکان دەکەین."
'ئەوروپا بەهۆی بەرژەوەندی ئابوری بێدەنگە'
ستیفان پریزۆئۆسۆش رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپا لەبەرانبەر ئەو شەڕ و تاوانانەی دژی مافەکانی مرۆڤ، بە تەنها بەرژەوەندی بازرگانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپایە و وتی، " ئێمە بەردەوامی بە بێزارکردنی ئەو هێزانە دەدەین کە لەبەرانبەی ئەو دۆخە بێدەنگن و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکان دەجووڵێنەوە. ئێمە پێیان دەڵێین کە گەلی کورد بە تەنها نییە. ئێمە بەردەوامی بە شەرمەزاکردن و تەشهیکردنی رژێمی ئەردۆغان و گروپە چەتەکانی دەدەین. رای گشتی ئەروپا بەرپرسیارە کە بە زوترین کات لەدژی رژێمی بکوژی تورک دەست بە جووڵە بکات. پێویستی یاسای نێودەوڵەتیش بەم شێوەیەیە."
رەمەزان بایتاریش قسەی کرد و وتی، " بەڵگەی ئاشکرا هەیە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. لەگەڵ ئەو بەڵگە ئاشکرایانەشدا ، پەیمانەکانی جنێف لەدژی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی جێبەجێ ناکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا پەکەکە دەکرێتە ئامانج کە ٤٠ ساڵە تێدەکۆشێت.
بایتار لە بەردەوامی قسەکانیدا رایگەیاند، چۆڵکردنی ٣٥٠٠ گوند کە لە جیهاندا وێنەی نییە، لە پەیمانی جنێفدا جێی نەگرتووە و وتی، " تاوانە هەژمارنەکراوەکانی دژی مرۆڤایەتی لە کەسایەتی گەلی کورددا ، لە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتیدا جێگەی نەگرتووە."
کۆنفرانسەکە بە قسەکانی نوێنەرێک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کە باسی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان لەدژی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی دەکرد، بەردەوام بوو.
لەسەر ناوی دەستپێشخەری دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان پیر پیتیلی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا درێژە بە شەرمەزارکردن و تەشهیکردنی شەڕ و تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی مرۆڤایەتی دەدەن.
ف.ق