لە کرێفیڵد کەمپەین لە دژی قەدەغەی سەر کوردان بەردەوامە

وەک هەموو ڕۆژی هەینییەک، دوێنێ هەینی لە شاری کرێفیڵدی ئەڵمانیا لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە ستاند دانرا. لە ستاندەکەدا واژۆ کۆکرایەوە و زانیاریش بەو کەسانە دار، کە سەردانی ستاندەکەیان دەکرد، یان لە دەوروبەری ستاندەکەدا بوون.

لە چوارچێوەی کەمپەینی دژ بە قەدەغەی پەکەکە لە ئەوروپا، لە شاری کرێفێڵدی ئەڵمانیا ستاند بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لابردنی قەدەغەى سەر پەکەکە دانرا و هەڵمەتی کۆکردنەوەى واژۆ بەڕێوەچوو و زانیاریش لەبارەی ئامانجی چالاکییەکەوە بە هاووڵاتییان درا.

کوردستانیان و دۆستانیان بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی ژنانی شەهید ئەکین وان کۆ بوونەوە، کۆبوونەوەکەیان لە چوارچێوەی  کەمپەینی دژ بە قەدەغەی سەر پەکەکە بوو. لە چالاکییەکەدا واژۆ کۆکرایەوە و زانیارییان لەبارەی ئامانجی کەمپەینەکەوە بە  هاووڵاتییان و ئەو کەسانە دەدا، کە سەردانی چالاکیەکەیان دەکرد.

ژ.ت