لە لاڤریۆ چالاکی بۆ پشتگیریکردن لە مانگرتن لە خواردن ئەنجامدرا

لە شاری لاڤریوی یونان، بۆ پشتگیریکردن لە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیادا چالاکی ئەنجامدرا.

لە شاری لاڤریوی یونان، لە کەمپی پەنابەرانی کورد، بە ئامانجی خاوەنداریکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری کە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیپێکردبوو، چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکی بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر ئەنجامدرا و پەنابەرانی کەمپە لە بالەکۆنەکان کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.

گەنجان لە بالەکۆنەکان ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکەیان بەرز کردەوە و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆیان وتەوە.

راگەیەنرا، تا مانگرتن لە خواردن بەردەوام بێت، ئێوارەی هەموو شەمەیەک، لە کاتژمێر ٢٠:٠٠دا و هەموو رۆژانەی سێشەمە کاتژمیر ١٣:٠٠ چالاکی ئەنجامدەدرێت.

ف.ق