لە لاڤریۆ یادی ئایدین گونای کرایەوە
ئایدین گونای شۆڕشگێڕی کورد، کە لە فەرەنسا کۆچی دوایی کرد، لە شاری لاڤریۆی یۆنان یادی کرایەوە.
ئایدین گونای شۆڕشگێڕی کورد، کە لە فەرەنسا کۆچی دوایی کرد، لە شاری لاڤریۆی یۆنان یادی کرایەوە.
ئایدین گونای شۆڕشگێڕی کورد (مەتین)، لە ٣ی تشرینی دووەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆچی دوایی کرد. ئایدن لە لایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردستان لە شاری لاڤریۆی یۆنان یادی کرایەوە.
یادەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی شەهید خەلیل ئویسال داغ بەڕێوەچوو. هۆڵەکە بە وێنەی گونای و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە ڕازێندرابوویەوە.
دوای خولەکێک رێزگرتن، حافز ئازاد ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە کەسایەتیی شۆڕشگێڕیی گونای و ڕۆح و ئیرادەی تێکۆشانی کرد و وتی، "شەهید هەڤاڵ مەتین بە شێوەیەکی لێبڕاوانە کاری دەکرد. ئەو وەک گەنجێک هەرگیز وەستان و سرەوتنی بۆ نەبوو". حافز ئازاد سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی گونای و هەموو گەلی کورد کرد.
دوای وتەکان، سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیانی شۆڕشگێڕانەی گونای نمایشکرا.
یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت