لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئیدانە کرا

ئەندامانی ئەنجومەنی کورد لە لەندەن لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیاندا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا کۆبوونەوە و هێرشە کیمیاییەکانیان ئیدانە کرد.

ئەنجومەنی گەلی کورد و دەستپێشخەریی ژنانی کورد لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، ئیدانە کرد.

جەماوەرەی گەل پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردبووە و هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی 'تیرۆریست ئەردۆغان' دەوترایەوە و رایانگەیاند، دەوڵەتی تورک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

"بەریتانیا هاوبەشی تاوانە"

ئەلیف خەیاڵ هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کورد ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک پێوەرەکانی شەڕ ناناسێت و پێشێلیان دەکات و چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکاردەهێنێت. خەیاڵ راشیگەیاند، ئینگلتەرا بە فرۆشتنی چەک بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بێدەنگیی بەرامبەر هێرشەکان خۆی کردووەتە هاوبەشی ئەو تاوانەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

خەیاڵ ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەو هێرشانە بۆ ئەوە ئەنجام دەدەن، کە ئیرادە و ورەی گەلی کور تێکبشکێنن.

لە چالاکییەکەدا، پەرلەمانتارانی پارتی کرێکار کریس ستیڤنس و لۆید رۆسێل ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕ و مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت