لە لەندەن هەزاران پۆستکارتی 'عەبدوڵا ئۆجالان' بۆ ماڵان نێردرا
بۆ ئاماژەدان بە گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پۆستکارتی نوئێل و سەری ساڵ بۆ هەزاران ماڵ نێردرا.
بۆ ئاماژەدان بە گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پۆستکارتی نوئێل و سەری ساڵ بۆ هەزاران ماڵ نێردرا.
ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا و پێکهاتەکانی، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پۆستکارتی کریسمەس و ساڵی نوێیان بۆ هەزاران ماڵ نارد تاوەکو سەرنجەکان ڕابکێشەنە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە ڕێگەی ئەو پۆستکارانەوە، کە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پێوە بوو سەری ساڵ پیرۆزکرا. لەسەر ئەو کارتانەدا ئاماژە بەوەکرابوو، ڕێبەری گەلی کورد زیاتر لە ٢٤ ساڵە لە زیندانێکدا لە دوورگەیەکدا بە دیل گیراوە.
لە پێش هەموانەوە کۆمسیۆنی ژنان و لاوان چەندین چالاکوانی کورد، زیاتر لە ٢٠ هەزار پۆستکارتیان بەسەر ماڵاندا دابەش کرد.
ژ.ت