کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایییان کرد، کە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی کوردستان بەکار دەهێنرێت.
کوردستانیان و دۆستەکانیان ئێوارەی دوێنێ لە گۆڕەپانی پڵاس ئەرستید- بریاند کۆبوونەوە و بڵاوکراوەیان بە زمانی فەرەنسی لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی کوردستان، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرد.
لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتبوو: دەوڵەتی تورک یاساکانی شەڕ پێشێل دەکات. بە شێوەیەکی نامرۆڤانە تاوان ئەنجام دەدات و ئەو دەسەڵاتانە و ئەو دام و دەزگا پەیوەندیدارانەى هەڵوێست لە دژی ئەو دڕندەییە وەرنەگرن هاوبەشی تاوانەکەن.
نوێنەرانی فەرەنسی لە چالاکییەکەدا رایانگەیاند، ئەوان لە بەرەی تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادیدان و ڕایانگەیاند، ئەوانەی دوێنێ شەڕی مرۆڤایەتییان دژی چەتەکانی داعش کرد و وەک قارەمان ناوی دەبرا، ئەمڕۆ بەرامبەر گەلی کورد رۆڵی سێ مەیمون (سێ مەیمونە کەڕ، کوێر و لاڵەکە) دەگێڕن.
چالاکییە ناڕەزایەتییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت