لە لوزێرن و زوریخ چالاکیی واژۆکۆکردنەوە بۆ پەکەکە بەڕێوەچوو

لە شارەکانی لوزێرن و زوریخی سویسرا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" چەندین واژۆ کۆکرانەوە.

کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" لە سویسرا بەردەوامە. گەلی کورد پشتیوانی لە هەڵمەتەکە دەکات و بە دانانی ستاند هەڵمەتی کۆکردنەوەى واژۆ بەڕێوەدەبەن.

لوزێرن

ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە باهنۆفپلاتز ستاندیان دانا. کوردستانیان لە لوزێرن سەردانی ستاندەکەیان کرد و بە درێژایی رۆژ دەڕۆیشتن کەمپەینەکەیان واژۆ دەکرد.

ئەو خەباتکارانە، کە هەموو رۆژێک بەشداری لە ڕێپێوانی درێژمەودا دا دەکەن قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. فاتمە تۆری تەمەن ٦٥ ساڵ ئاماژەی بەوەدا، گەلی کورد تیرۆریست نییە و وتی: "کاتێک منداڵەکانمان دەکوژرێن، ئەو دەوڵەتە بۆ ئەو کەسانەى شەڕ و تێکۆشان بۆ گەلی خۆیان دەکەن، دەڵێت، تیرۆریست. پەکەکە هەری خۆی گەلی کوردە. هەتا بەدیهاتنی ئازادی و ئاشتیمان، من هەر دەڵێم، من پەکەکەم".

ساڵیحە ئۆجالان تەمەن ٥٧ ساڵانیش رایگەیاند، پەکەکە ڕێکخستنێکی تیرۆریستی نییە و وتی: "ئێمە ئەو لیستە قبوڵ ناکەین. ئێمە پەکەکەین. ئێمە ئاشتیمان پاراست و گەلێکیش، کە ئاشتی بپارێزێت، نابیت بکرێتە تیرۆریست".

هەروەها عەلی تۆری تەمەن ٦٧ ساڵ وتی، بەشداریکردن لە تێکۆشانی پەکەکە بە واتای خاوەنداریکردنە لە ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی و وتیشی، "پەکەکە ئازادییە، پەکەکە ئاشتییە و پەکەکەش خۆی بۆ خۆی دیموکراسییە".

زوریخ

هەروەها لە شاری زوریخ هەموو هەفتەیەک لە یەکێک لە ناوەندەکاندا ستاند دادەنرێت و دەستدەکرێت بە هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر. ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی بێریتان چالاکیی ئەم هەفتەیەى ستاندانان بەڕێوەدەبەن.

ئەندامی ئەنجومەنی نەورۆزی ئامەد ڕایگەیاند، لە گۆڕەپانی ستاوفاچێر ستاندنی واژۆکۆکردنەوەیان داناوە و دەبێت پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" دەربهێنرێت.

ژ.ت