لە لوزرن یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە
لە لوزرن یادی سێ چالاکوانەکەی پاریس کرایەوە کە لە هێرشی چەکداریدا شەهید بوون،
لە لوزرن یادی سێ چالاکوانەکەی پاریس کرایەوە کە لە هێرشی چەکداریدا شەهید بوون،
لە شاری لوزرنی سویسرا یادی ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا)، میر پەروەر (محەمەد شاهین ئایدن) و عەبدولرەحمان کزل کرایەوە کە ٢٣ی کانونی یەکەم لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهید کران.
رێورەسمەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان (کۆماو) لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتی لوزرن، بە رێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد.
سیاسەتمەداری کورد محەمەد عەلی هۆجا کە لە رێورەسمەکەدا قسەی کرد وتی، " ئەمە کۆمەڵکوژیەکی ئاسایی نییە. پلانبۆداڕێژراوە. دەوڵەتی فەڕەنسا راستیەکانی کۆمەڵکوژی ٢٠١٣ی شاردەوە و دەیەوێت ئەم کۆمەڵکوژیەش بشاریتەوە. کورد باش دەزانێت کە ئەم کۆمەڵکوژیە لەلایەن کێ ئەنجامدراوە. تۆڵەی شەهیدانمان دەکرێتەوە."
دوای قسی کەسوکاری شەهید ئەڤین گۆیی و نوێنەری کۆماو، چالاکی بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق