لە لیون بە ڕێپێوانێک یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە

لە شاری لیۆنی فەرەنسا ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس و یادکردنەوەی شەهیدان ڕێکخرا.

ئەڤین (ئەمینە کارا)، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل لە هێرشەکەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کوردیی ئەحمەد کایا لە پاریس شەهید بوون، سەدان کورد و دۆستەکانیان لە ناوچەی بێلکۆر لە شاری لیونی فەرەنسا کۆبوونەوە و یادیان کردنەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا تووڕەیی بەرامبەر بە بکوژەکە و دەوڵەتی تورک بە درووشم نيشاندرا و وێنەی سێ شەهیدەکە و ئاڵای پەکەکە بەرزکرایەوە.

نوێنەرانی کۆمەڵەکانی عەلەوی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی فەرەنساش بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندرا، ئەو کۆمەڵکوژییە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە و هەرگیز قبوڵ ناکرێت.

پاشان جەماوەری گەل بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرەو بینای شارەوانی لیون بەڕێکەوتن.

لەبەردەم بینای شارەوانی دا سرودی سەردەمی شۆڕش خوێندرایەوە و چالاکییەکە کۆتایی پێهات.

ژ.ت