لە مارسیلیا یادی شەهیدانی ساڵی ٢٠١٧ کرایەوە
بۆ پێنج گەریلا کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون، لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دوو رۆژ پرسە دانرا و دواتر رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
بۆ پێنج گەریلا کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون، لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دوو رۆژ پرسە دانرا و دواتر رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، یادی شەهیدان زیلان دەرسم (زیلان ئایبار)، پڵنگ رۆستەم (ئەحمەد کایا)، دلوار ئینتیقام (عیسا ئارسلان)، زنار راپەرین (ریدڤان جان)، شەڕڤان ئازاد (تەکین دەمیرباش) کرایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا شەهید بوون.
رێورەسمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد و بە پیشاندانی بەڵگە فیلم و قسەکردن بەردەوام بوو.
زیا دەمیرباش لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و وتی، " هێزە داگیرکەرە قڕکەرەکان، بە دەیان ساڵە بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی کورد هێرش دەکەن، هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی، زوڵمو زوردەستیەکیان ئەنجامداوە، بەڵام تەڤگەری ئازادی کورد بە بەهێزی تێکۆشانی کردووە. شەهیدان پلانەکانی قڕکەرانیان پووچەڵ کردووەتەوە. پەکەکە شەهیدانی کردووەتە هۆکاری گەشکردنی تێکۆشان."
ف.ق