لە مێرسین ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٨ کەس دەستگیرکران

لە مێرسین لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی پۆلیسی تورکدا، ٨ کەس دەستگیرکران.

لە مێرسین لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ. پۆلیسی تورک بە بانگەشەی ' ئامادەکاری بۆ چالاکی' هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دەرگای ماڵانیان شکاند. راگەیەندرا کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا کەلوپەلی ماڵان تێکشکێنراون.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٨ کەس دەستگیرکران و بۆ بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی شاری مێرسین گواسترانەوە.

ف.ق