لە نەرویج ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز کرا
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز کرا، هاوکات هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش بۆسەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرا.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز کرا، هاوکات هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش بۆسەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرا.
لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا(١ی ئایار)، لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نەرویج، بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی گەلی ئۆسلۆ،بە گردبوونەوەیەک ١ی ئایار پیرۆز کرا.
لەو گردبوونەوەیەدا، حەمە گەرمیانی، پەیامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی بە زمانی نەورویجی خوێندەوە، کە تیایدا وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، تیشکی خستە سەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و دووپاتی کردەوە، کە دەوڵەتی تورک تەنیا دژایەتی پەکەکە ناکات، بەڵکو دژی هەر دەسکەوتێک و هەناسەیەکی ئازادە، کە کورد بیکێشێت لە هەر شوێنێکی دونیا بێت.
هەر لەو گردبوونەوەیەدا، چەندین سرودی شۆڕشگێرانە بە کۆرس وترانەوە و سەرنجی ڕێبوارانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا، هەروەها، مەحمود پاڵانی شیعرێکی لەسەر فیداکاریی گەریلا و بەرخۆدانی ئێمراڵی خوێندەوە.
لە بەردەوامییدا، لیدا وێرتس پەیامی دەستپێشخەری ژنانی کوردی بە زمانی ئینگلیزیی پێشکەش کرد و بانگەوازیی لە هەموو ژنان کرد بۆ پێشگرتن لە داگیرکاریی و وێرانکردنی باشوور، لە تێکۆشان دابن.
پاشان، بابی حەسەن هاوسەرۆکی مەجلیسی گەل وتارێکی لەسەر مێژووی ١ی ئایار و کاریگەریی تێکۆشانی کرێکاران لەسەر بەدیهێنانی مافەکانیان پێشکەش کرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەشداربوان ئاهەنگیان گێڕا، کە بووو بە مایەی خۆشی و بەشدار بوونی گەنجانی نەرویجیی.
ف.ق