لە پاریس و بۆردوکس و مارسیلیا چالاکی بۆ ئۆجالان ئەنجامدرا
لە شارەکانی پاریس و بۆردوکس و مارسیلیای فەرەنسا چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.
لە شارەکانی پاریس و بۆردوکس و مارسیلیای فەرەنسا چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.
لە شارەکانی پاریس و بۆردوکس و مارسیلیای فەرەنسا چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.
پاریس
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر داوای بزوتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا. گەنجان بۆ چالاکییەکەیان لە بەردەم وێستگەى میترۆی پاریس کۆبوونەوە.
گەنجان لە دوای کۆبوونەوەیان دەستیان بە رێپێوانکرد و لە رێپێوانەکەدا وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵای پەکەکەیان بەرزکردبووە. گەنجان رێپێوانەکەیان بە وتنەوەى گۆرانی و سرود بەڕێوەدەبرد و بە دروستکردنی دوکەڵی رەنگاورەنگ سەرنجی هاووڵاتییانی سنووری رێپێوانەکەیان بۆ چالاکییەکەیان رادەکێشا. رێپێوانەکە تاوەکو گۆڕەپانی ستالینگراد بەردەوام بوو و بە ناوی رێکخراوەکانەوە وتە پێشکەشکرا.
مارسیلیا
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە - TCŞ) و بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا. کوردان و دۆستەکانیان بۆ چالاکییەکەیان لە گۆڕەپانی ژۆولیتی مارسیلیا کۆبوونەوە و ژمارەیەکی زۆر راگەیاندراویان بڵاوکردەوە.
لە چالاکییەکەدا ڤیدیۆیەک لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پەکەکە لەسەر دیوای بینایەکی تەنیشت کۆنسوڵخانەى ئەڵمانیا لە گۆڕەپانەکەدا نمایشکرا.
بۆردوکس
لە شاری بۆردوکسی فەرەنسا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکی ناڕەزایەتی رێکخرا. لە رێپێوانەکەدا یەک لەسەر یەک دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.
ژ.ت