لە پرۆسەی دادگاییکردنی هەدەپەدا داواکاری گشتی قسە دەکات
لە دانیشتنی ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا کە بڕیاریە لە دادگای دەستوری تورکیادا بەڕێوەدەچێت، بەکر شاهین داواکاری کۆماری تورک قسە دەکات.
لە دانیشتنی ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا کە بڕیاریە لە دادگای دەستوری تورکیادا بەڕێوەدەچێت، بەکر شاهین داواکاری کۆماری تورک قسە دەکات.
لە دانیشتنی دادگاییکردنی هەدەپەدا کە داوای داخستنی دەکرێت، بەکر شاهین داواکاری کۆماری تورک قسە دەکات. بریارە دانیشتنەکە لە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا بەڕێوە بچێت.
هەروەها لە دانیشتنەکەی ١٠ی کانونی دووەمدا، هەدەپەش بە قسە خۆی دەپارێزێت.
ریپۆرتەری دادگای دەستوریش زانیاری و بەڵگەکان کۆدەکاتەوە و راپۆرتی خۆی لەمبارەیەوە ئامادە دەکات.
دواتر راپۆرتەکە پێشکەشی ئەندامانی دادگای دەستوری دەکرێت و گوفتوگۆ لەبارەی داواکاری داخستنی هەدەپە دەکەن.
لیژنەی دادگای دەستوری کە لە ١٥ کەس پێک دێت، بڕیاری خۆیان دەدەن.
ف.ق