لە رۆما و هیلدسهایم و دۆرتموند یادی بەرخودێرانی ١٤ی تەممووز و شەهیدانی مانگی تەممووز کرایەوە

لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا، لە شارەکانی هیلدسهایم و دۆرتموندی ئەڵمانیا یادی بەرخودێرانی ١٤ی تەممووز و شەهیدانی مانگی تەممووز کرایەوە.

رۆما

لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا یادی بەرخودێرانی ١٤ی تەممووز و شەهیدانی مانگی تەممووز کرایەوە.

سیاسەتمەدار ئیدریس گیوزەل لە یادەکەدا رایگەیاند، چالاکیی مانگرتنی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز لە مێژووی پەکەکەدا خاوەن پێگەیەکی گەورەیە.

یادەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

هیلدسهایم

لە شاری هیلدسهایمی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی مانگی تەممووز کرایەوە. لە یادەکەدا سینەفیزیۆن لەسەر دیار غەریب، زنار دەڤریم و بەرخودێرانی ١٤ی تەممووز نمایشکرا.

لە یادەکەدا بە ناوی کۆماو، فەد – مەد و پەیەدە وتە پێشکەشکران.

لە یادەکەدا راگەیاندرا، بەرخودانی ١٤ی تەممووز چەرخی فاشیزمی تێکشکاندووە.

دۆرتموند

لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیاش یادی شەهید باران ماوا کرایەوە. یادەکە لەلایەن چالاکوانانی تەجەشە و ژەخەکەوە رێکخرابوو.

لە یادەکەدا سینەفیزیۆن نمایش کرا و بە ناوی کۆماوەوە وتە پێشکەشکرا.

یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرێ" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت