لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەمسور ٧ ئەندامی هەدەپە بریندار بوون
لە شاری سەمسووری تورکیا ئەندامانی هەدەپە کە بەهجەت یلدرم پەرلەمەنتاری پێشووی پارتەکەشی تیدابوو، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا ٧ کەس بریندار بوون.
لە شاری سەمسووری تورکیا ئەندامانی هەدەپە کە بەهجەت یلدرم پەرلەمەنتاری پێشووی پارتەکەشی تیدابوو، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا ٧ کەس بریندار بوون.
بەپێێ زانیاریەکان رووداوەکە لە گوندی ئورمانچی روویداوە و ئۆتۆمبێڵی ئەندامانی هەدەپە کە بەهجەت یڵدرم ئۆتۆمبێڵەکەی لێدەخۆڕی و ئۆتۆمبێڵێکی دیکە پێکیانداداوە و ٧ کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیاریەکان بریندارەکان ئەمانەن: زەلیخا کارنجا هاوسەرۆکی هەدەپەی سەمسوور، فەخریە ئاکبابا بەڕێوەبەری شارەکە، ئەلیف گیوڤەن، ئەلظین، گولسەرەن، ئەرجین و ئوراس شیمشەک ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە.
هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت کە دۆخی بریندارەکان کە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری سەمسووری گواستراونەتەوە باشە.
ف.ق