لە رووسیا یادی بەرخودانی ١٤ی تەممووز کرایەوە

کوردان لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بە رێکخستنی چالاکییەک یادی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەممووزی ١٩٨٢یان کردەوە.

کوردان لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بە بۆنەی ٣٩هەمین ساڵیادی چالاکیی گەورەی رۆژووی مردن لە ١٤ی تەممووزی ١٩٨٢دا کۆبوونەوەیەکیان رێکخست و یادی ئەو بەرخودانەیان بەرز راگرت.

لە یادەکەدا رەشید بێناڤ نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە رووسیا وتەیەکی پیشکەشکرد و رایگەیاند، بەرخودانی ١٤ی تەممووز لە زیندان، ئەمڕۆ لە هەر چوارپارچەى کوردستان بە هەمان رۆح و ئیرادە و ورەوە بەردەوامە. بێناڤ وتی، "رۆحی بەرخودانی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٢ لە دژی لیژنەى فاشیستی پێشخرا و هەمان رۆح بووە وێنا و خستنەڕووی شۆڕشی رۆژئاوا، کە بە شۆڕشی ١٩ی تەممووز دەناسرێت".

بێناڤ رایگەیاند، گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پەکەکە رۆحی بەرخودان و ئیرادەی دروستکردووە و وتی، "محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک لە تێکۆشانی ئازادیدا بوون بە هەزاران و رۆح و ئیرادەی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ بەبێ راوەستان بەردەوامیی هەیە.

رۆحی بەرخودانی پەکەکە ٤٠ ساڵە بە هەمان هێز و ورە و ئیرادەوە بەردەوامیی هەیە. هەر چۆن ١٤ی تەممووزی ١٩٨٢ لە دژی لیژنە فاشیستی و سەربازییەکەى کەنعان ئەڤرەن بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد ئەمڕۆ لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەرخودان دەکەین. لە زیندانی ئامەد لە دژی خۆبەدەستەوەدان و ئەشکەنجە رۆح و ئیرادەی بەرخودان ئافرێنرا و بە بۆنەی ئەو رۆح و ئیرادەیەوە بەرخودانی تێکۆشانی ئازادی گەیشتووەتە ئەمڕۆ. تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بە رۆحی ١٤ی تەممووز درێژە بە تێکۆشانەکەى دەدات.

ئەگەر رۆح و ئیرادە و ورەی بەرخودانی ١٤ی تەممووز نەبوایە، ئەوا رۆحی بەرخودانی شۆڕشی ١٩ی تەممووز نەدەخوڵقا. بۆ ئەوەى یەکێتیی گەلی کورد پێکبێت ئەو رۆح و ئیرادەیە رۆڵێکی گرنگی هەیە. لە سایەی ئەو رۆحەدا لە هەر چوارپارچەى کوردستاندا و بۆ ئەوەی هێزە کوردییەکان یەکبگرن، هەنگاوی گەورە دەنرێن".

ژ.ت