لە رینیس و مانتیس – لا – ژۆلی بۆ شەنگال چالاکی ئەنجامدران

لە شارەکانی رینیس و مانتوسی – لا – ژولی فەڕەنسا، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی کورد، پەیمانی نێوان پەدەکە و بەغدا لەسەر شەنگال و پلانەکانی سەر شەنگال شەرمەزارکران.

کوردستانیان لە گۆڕەپانی رینیسی کۆلۆمبیر کۆبوونەوە و پانکارتی 'شەنگال زێدی ئێزدیانە' بەرزکردەوە و پەیمانی نێوان عێراو=ق و پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

لە هەمانکاتدا لە مانتوسی – لا – ژولی کوردستانیان کۆبوونەوە و پانکارتی 'پیشتر داعش و ئەمڕۆ ئەردۆغان' بە هەمان شێوەی چالاکیان ئەنجامدا. چالاکوانان رایانگەیاند کە رۆژ رۆژی خاوەنداریکردنە لە شەنگال و خیانەتی پەدەکەش لەبیرناکەن.

چالاکوانان بە دروشمی ' بژی بەرخۆدانی شەنگال' و ' بمرێت خیانەت' کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.

ف.ق