لە شاری هیلدسهایم چالاکییەک بۆ شەنگال رێکخرا
لە شاری هیلدسهایمی ئەڵمانیا رێککەوتنی نێوان پەدەکە و حکومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر شەنگال ئیدانە کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو لە ئەڵمانیا بەشداری ناڕەزایەتییەکە بوون.
لە شاری هیلدسهایمی ئەڵمانیا رێککەوتنی نێوان پەدەکە و حکومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر شەنگال ئیدانە کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو لە ئەڵمانیا بەشداری ناڕەزایەتییەکە بوون.
رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و حکومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر شەنگال لە شاری هیلدسهایمی ئەڵمانیا ئیدانە کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو بەشداری ناڕەزایەتییەکە بوون.
لە ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو ناوەندی رۆشنبیریی دیموکراتیکی کورد لە هیلدسهایم بۆ پاراستنی پێگەى شەنگال چالاکییەکی ناڕەزایەتیی رێکخست. چالاکییەکە ناڕەزایەتییەکە لە گۆڕەپانی ئانگۆلومپلاتز رێکخراو و بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد.
لە چالاکییەکەدا کوردستانیانی ویلایەتی ساکسۆنیای خوار لەسەر داوای ناوەندی رۆشنبیریی دیموکراتیکی کورد لە هیلدسهایم وتەیان پێشکەشکرد. لە وتەکاندا سەرنج خرایە سەر یارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و حکومەتى عێراق لەسەر شەنگال.
گردبوونەوەکە دوای پێشکەشکردنی وتەکان بە وتنەوەى دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و " شەنگال" کۆتایی پێهات.
ژ.ت