لە شاری مولوزی فەرەنسا یادی سینان دێرسیم کرایەوە

لە شاری مولوزی فەرەنسا یادی شەهید سینان دێرسیم (دالۆکای شانلی) ئەندامی دەستەى فەرماندەیی هەپەگە کرایەوە، کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو.

بە رێکخستنی چالاکییەک یادی شەهید سینان دێرسیم لە شاری مولوزی فەرەنسا کرایەوە.

یادەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. دوای ئەوە باس لە تێکۆشانی سینان دێرسیم لە ناو تێکۆشانی ئازادیی کورد و تێکۆشانی شۆڕشی تورکیادا کرا.

یادەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت