لە شاری سیدنیی ئۆسترالیا گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ ئیدانە کرا

گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سیدنی ئۆسترالیا بەر ێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە / NCDK) لە شاری سیدنی ئۆسترالیا چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕێکخرا و کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

ئاهەنگەکە لە ناوچەی تاون هۆڵ بەڕێوەچوو. لە چالاکیەیکەدا بەیاننامەیەک بەناوی ڕێکخەرانی چالاکییەکە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەرگیز قبوڵ ناکرێت و داوای ئازادیی ئۆجالان کرا.

کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە تیشکی خستە سەر سەردانەکەی ئەم دواییەی کۆمیتەی نەهێشتنی ئەشکەنجە (CPT) و ڕایگەیاند: "ڕێبەرایەتیمان ماوەی ٢٤ ساڵە بە شێوەیەکی جەستەیی دیل بووە و ماوەی ٢١ مانگە لەلایەن پارێزەران و بنەماڵەکانیانەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ نەکراوە، ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین و هەمیشە تێدەکۆشین".

نووسەری هەفتەنامەی گرین لیفت (چەپی سەوز) پیتەر بۆیل بەشداریی لە چالاکییەکەدا کرد و داوای لە حکومەتی ئوسترالیا کرد، گوشار بخاتە سەر حکومەتی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری .

بۆیڵ وتی: "بەڕێز ئۆجالان دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکی ببینێت لە ئاشتیی هەمیشەیی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خاوەنی ئەو هێزەیە".

بۆیل داوایکرد: "ئێمە دەزانین بەڕێز ئانتۆنی ئالبانیس سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا چۆن بۆ ئازادیی نیلسۆن ماندێلا کاری کردووە، بۆیە دەبێت ڕۆڵی خۆی بۆ ئازادیی بەڕێز ئۆجالانیش بگێڕێت".

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم بۆ عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێهات.

ژ.ت