لە شاری ئاراوی سویسرا ستاند بۆ ئازادیی ئۆجالان دانرا
ژنان بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ئاراوی سویسرا ستاندی هۆشیارکردنەوەیان دانا.
ژنان بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ئاراوی سویسرا ستاندی هۆشیارکردنەوەیان دانا.
ئەنجوومەنی ژنانی رۆژبین لە باهنهۆفپلاتز بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ ناساندنی رامان، فەلسەفە، تێز و پرۆژەکانی ئۆجالان بە گەلی سویسرا، ستاندی هۆشیارکردنەوەیان دانا.
کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیک، شۆڕشی ژنان، شەڕ و ئاشتی و هەروەها پارادیگمای ئۆجالان بە زمانی ئەڵمانی لە کانتۆنی ئاراوی سویسرا بڵاوکرانەوە.
هەروەها لە چالاکیی ستاند دانانەکەدا داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا و لە دژی هێرشە پاکتاوکاری و تاڵانکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، داواکرا پشتیوانی لە گەلی کورد بکرێت.
ژ.ت