لە شتوتگارت بۆ پشتیوانی لە زیندانیان چالاکی رێکخرا
کورد و دۆستەکانیان بۆ پشتیوانی لە چالاکوانە زیندانیکراوەکانی کورد لە زیندانەکانی شتوتگارتی ئەڵمانیادا، لە بەردەم زیندانی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەکیان رێکخست.
کورد و دۆستەکانیان بۆ پشتیوانی لە چالاکوانە زیندانیکراوەکانی کورد لە زیندانەکانی شتوتگارتی ئەڵمانیادا، لە بەردەم زیندانی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەکیان رێکخست.
ڤەیسەڵ س. کە لە شتوتگارت زیندانییە، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا و کاتێک بردبوویان بۆ لای پزیشکی چاو، کەلەپچەیان لە قاچی دابوو، دەستیان کەلەپچە کردبوو و بە قایش بە کورسییەکەوە بەستبویانەوە.
بۆ ئیدانەکردنی ئەو رەفتارە بەرامبەر بە ڤەیسەڵ س، نوێنەرانی ئازادی، فیدراسیۆنی کۆمەڵگەکانی کوردستان (فەجەکە - FCK)، ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد – شتوتگارت (نەجەدەکە - NCDK)، پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان، یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان – شتوتگارت (DGB-Stûttgart)، کوردستان سۆڵیدارێتی و پێکەوە تێکۆشان بۆ کۆمەڵگەیەکی بێ دادۆشین و ستەم ( سوزامن کەمفن - ZUSAMMEN KÄMPFEN) لە بەردەم زینداندا کۆبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، ئەو هەڵوێستە و رەفتارەی دژ بە ڤەیسەڵ س ئەنجامدراوە، نایاساییە و پێشێلکردنی یاسایە.
مارتین هیمینگ پارێزەری ڤەیسەڵ س لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، ناڕەزایەتیان بەرامبەربەکارهێنانی کەلەبچە و دروستکردنی گوشار لەسەر موەکیلەکەى دەربڕیوە، بەڵام بە پاساوی ئەمنی داواکەی رەتکراوەتەوە.
ژ.ت