شتوتگارت
چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چوارچێوەى هەڵمەتى "پێکەوە راپەڕین" ستاندیان دانا.
لە چالاکییەکدا راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکرایەوە و سەرنج خرایە سەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.
بەرلین
چالاکوانانی کۆمەڵەى کوردستانی ئازاد لە بەرلین و ئەنجوومەنی ژنانی دەستان لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا گۆشەگیرییان بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرد.
لە چالاکییەکەدا پارادیگمای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادیی زایەندی کۆمەڵگەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەم هەفتەیەدا وەک سیمینار پێشکەشکران.
لە سیمیناری هەفتەی یەکەمدا لەسەر ئازادیی ژن و زانستی ژن "ژنۆلۆژی"ی رێبەری گەلی کورد شیکاری ئەنجامدرا. هەروەها لە چالاکییەکەدا برۆشۆر و نامیلکە لە بارەی بەشەکانی مانیفیستۆی شارستانیی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاوکرایەوە.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی بەرخودانی گەریلا" کۆتایی پێهات.
ژ.ت