لە ستۆکهۆڵم چالاکییەک بۆ ئازادیی زەینەب جەلالیان بەڕێوەچوو
لە ستۆکهۆڵم بە پێشەنگایەتی ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئازادیی ژنە چالاکوانی کورد زەینەب جەلالیان، کە لە ئێران زیندانیکراوە، چالاکیەک ئەنجامدرا.
لە ستۆکهۆڵم بە پێشەنگایەتی ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئازادیی ژنە چالاکوانی کورد زەینەب جەلالیان، کە لە ئێران زیندانیکراوە، چالاکیەک ئەنجامدرا.
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە پێشەنگایەتیی ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیەک بۆ ژنە چالاکوانی کورد زەینەب جەلالیان ڕێکخرا، کە ماوەی ١٦ ساڵە لەئێران زیندانیکراوە. چەندین کوردستانی و دۆستانیان بەشدارییان لە چالاکییەکەی کەژار-کۆدار دا کرد، لە ناوچەی سرگێلس تۆرگیت بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا وێنەی زەینەب جەلالیان و ئاڵاکانی کەژار و کۆدار بەرزکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا کوردستانیان و دۆستانیان بەردەوام دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی"یان دەوتەوە. هونەرمەندی سویدی ئەلبێرت جانسۆنیش بەگۆرانییەک پشتگیریی لە چالاکییەکە کرد.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک بە ئینگلیزی خوێندرایەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاری لەسەر دۆخی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران خرابوویەڕوو و ئەوەشی تیادا هاتبوو: "دۆخی تەندروستیی جەلالیان خراپە و دەوڵەتی ئێران هیچ هەنگاوێکی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی تەندروستیی نەناوە. دەوڵەتی ئێران بە دەستگیرکردنی کەسایەتییە سیاسییەکان دەیەوێت گەلی کورد بترسێنێت و سزای بدات. زیندانیی سیاسی زەینەب جەلالیان تەسلیمی زوڵم و زۆرداری نەبوو و لە دژی زوڵم بەرەنگاری دەکات. بۆ ئەوەش دەیانەوێت هەم گوشار لەسەر خۆی و هەم لەسەر بنەماڵەکەی دروست بکەن تاوەکو دیلیان بکەن. بەوەش هەم زەینەب و هەم بنەماڵەکەی سزا دەدەن".
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت