لە ستراسبۆرگ چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدرا
بە هەزاران کەس لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا کۆبونەوە و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بێدەنگی دەزگا نێودەوڵەتیەکانیان شەرمەزار کرد.
بە هەزاران کەس لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا کۆبونەوە و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بێدەنگی دەزگا نێودەوڵەتیەکانیان شەرمەزار کرد.
چالاکوانان کە لە زۆر شاری ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆبونەوە، بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا. چالاکوانان پانکارتی 'ئازادی سەردەکەوێت' بەرز کردەوە. بە بەردەوامی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ گوتراوە و داوا لە کۆمیتەی رێگریکردن کە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا کرا کە ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات.
دواتر چالاکوانان لە پلاس دیلا پۆپلیک کۆبونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی یەپەگە بەرزکرانەوە.
ف.ق