لە سوید چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا
لە شارەکانی یوتۆبۆری و کارلستادی سوید بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا.
لە شارەکانی یوتۆبۆری و کارلستادی سوید بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا لە شاری یوتۆبۆری سوید بە دەیان کەس کۆبوونەوە و پشتیوانیان بۆ هەڵمەتەکە دەربڕی.
هەروەها سەبارەت بە چالاکی ٢ی تشرینی دووەم کە پەیوەست بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'ەوە لە سەرجەم شارەکانی ئەوروپادا ئەنجام دەدرێت بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز کرا.
کۆبوونەوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایهات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا لە شاری کارلستادی سوید ستاندی ئاگادارکردنەوە بۆ چالاکی ٢ی تشرینی دووەم دانرا و سەبارەت بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکراوە بڵاوکرایەوە.