لە سوید چالاکیی کەژاوەی ئۆتۆمبێل رێکخرا
بە پێشەنگایەتیی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستان لە شاری ڤێستێراس لە وڵاتی سوید بە ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی بە کەژاوەی ئۆتۆمبێل رێکخرا.
بە پێشەنگایەتیی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستان لە شاری ڤێستێراس لە وڵاتی سوید بە ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی بە کەژاوەی ئۆتۆمبێل رێکخرا.
ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستان لە شاری ڤێستێراسی سوید بە خستنەڕێی کەژاوەیەکی ئۆتۆمبێل چالاکییەکی ئەنجامدا. کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رازێنردابوونەوە و بە ناوشارەکەدا سوڕانەوە و لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی گەورە و گەرمی لێکرا.
چالاکییەکە بە دەم گۆرانی و مۆسیقا و ئاهەنگەوە و هەروەها بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت