لە سیدنی یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و رۆبۆسکی کرایەوە
بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و رۆبۆسکی، لە شاری سیدنی ئوستورالیا یادی شەهیدان کرایەوە.
بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و رۆبۆسکی، لە شاری سیدنی ئوستورالیا یادی شەهیدان کرایەوە.
کۆبونەوەی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی سیدنی ئەنجامدرا و زۆر کورد و وتەبێژی پارتە کوردیەکان بەشداریان تێیدا کرد.
دکتور موەفەق سۆران وتەبێژی یەنەکە و ئەندامانی یەنەکە لەنێو بەشداربوواندا بوون.
لە کۆبونەوەکەدا کە بە سرودی ئەی رەقیب و خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد، فەرهاد ئەنجو هاوسەرکی هەدەپەی رێکخستنی ئەستەنبوڵ بە ڤیدیۆ بەشداری کرد و رایگەیاند کە تاوەکو ئێستا ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی دادگایی نەکراون.
ئەنجو رایگەیاند، هەم لە کۆمەڵکژوی رۆبۆسکی و لە کۆمەڵکوژی پاریسدا، تاوەکو دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت، تێکۆشان بەهێزتر دەبێت.
بەناوی کۆمیتەی ئامادەکاریشەوە راگەیەندراوێک خوێندرایەوە و راگەیەندرا، " بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژیەکە بو زوترین کاتدا ئاشکرا ببێت، هەرچیەک لە دەستیان بێت، دەیکەن."
لە راگەیەندراوەکە باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی فەرەنسا پێویستە بە زوترین کات، ئەم بێدەنگیە بشکێنێت، گوێ لە داواکاریەکانی گەلی کورد بۆ دادپەروەری بگرێت و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات."
ف.ق