لە تورکیا موچە لە ژێر هێڵی برسیبووندایە

لەگەڵ ئەوەی موچەی کارمەند و خانەنشینەکان لە تورکیا زیادکرا، بەڵام هێشتاش موچە لە ژێر هێڵی برسیبووندایە.

بەپێی راگەیەنراوێکی توئیک، هەڵاوسان لە مانگی حوزەیراندا بووەتە ٤.٩٥٪ و ساڵانەش بووەتە ٧٨،٦٪. بەپێی ئامارەکانی توئیک ئەو رێژەیەش ناتوانێت موچەکان لە سنوری برسیبوون رزگار بکات.

محەمەد بۆزگەییک هاوسەرۆکی کەس بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی، " ئامارەکانی توئیک دوورن لە راستیەوە و وتی، " هەڵاوسان لە بازاری ژمارەکانی توئیک سێ چوار قات تێپەڕیوە. کاتێک سەیری گرانی خۆراک دەکەین، ٩٣٪ یە. گواستنەوەش ٢٣٪یە. ئەمڕۆ کارمەندێک ٦٧٥٩ لیرەی تورکی وەردەگرێت، خانەنشینێکیش ٤٦٠٠ وەردەگرێت. مووچەکە خۆی لەژێر سنوری برسیبوونە. ئێمە وەک کەسک دەمانەوێت موچەی کارمەندان لەسەروو هێڵی هەژاریەوە بێت."

ف.ق