بە دیمەن

لە ڤینترتور بۆ سیاسەتمەداری کورد موسا کورهان پرسە دانرا

بۆ سیاسەتمەداری کورد موسا کورهان کە لە سێرت لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت گیانی لە دەستدا، لە ڤینترتور پرسەی بۆ دانرا.

بۆ سیاسەتمەداری کورد موسا کورهانی ٧١ ساڵ کە پێش هەفتەیەک لە سێرت لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت گیانی لە دەستدا، لە شاری ڤینترتوری سویسرا پرسەی بۆ دانرا. پرسەکە لە لایەن بنەماڵەی کورهان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک دانرا. هاوسەرۆکی ئەنستیویتی کوردی سویسرا گەرناس کۆچەر، سیاسەتمەدار موسا فارس ئۆغلو، محمەد ئەسڵان، عەلی شمشەک و گەلێک هاوڵاتی بەشداری پرسەکە بوون.

هاوسەرۆکی ئەنستیویتی کوردی سویسرا گەرناس کۆچەر قسەی کرد و ئاماژەی بە تێکۆشانی موسا کورهان کرد.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکن کوردستان (کەجەکە) زوبێر ئایدار بە تەلفون بەشداری پرسەکە بوو، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کورهان کرد. ئایدار گوتی: "لەبەر هەندێک هەلومەرج نەمتوانی بەشداری پرۆسەکە ببم، بەڵام دڵم لەگەڵ ئێوەیە. بەتایبەتی سەرەخۆشی لە هەموو بنەماڵەی ئەو، هەڤاڵانی و تەڤگەری ئازادی دەکەم. موسا کورهان ساڵانێک تێکۆشانی بەڕێوەبرد و باوکی شەهیدێک بوو".