لە ئاڤیگنۆنی فەرەنسا گۆشەگیری ئیدانە کرا

لە ئاڤیگنۆنی فەرەنسا گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرا و داوا لە کوردانی دانیشتووی ئەوروپا کرا، کە بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕێژینە مەیدانەکان.

گۆشەگیریی تووندی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاڤیگنۆنی فەرەنسا ئیدانە کرا. چالاکییەکە لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەر بە پێشەنگایەتیی ناوەندی دیموکراتیک کورد لە ئاڤیگنۆن بەڕێوەچوو, جەماوەر لە چالاکییەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.

هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد لە ئاڤیگنۆن لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد. ڕاگەیاندرا، بە هیچ شێوەیەک گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی قبوڵ ناکەن و داوایان لە هەموو کوردانی دانیشتووی ئەوروپا کرد بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕژێنە گۆڕەپانەکان.

ژ.ت