لە ئەدەنە ١٢ زیندانی دوورخرانەوە

لە زیندانی ژمارە ١ ی جۆری T ی کورکچولەر ١٢ زیندانی دوورخرانەوە بۆ زیندانی تیپی Y سولوجای ئەدەنە.

زانراوە ١٢ زیندانی لە زیندانی ژمارە ١ ی جۆری T ی کورکچولەری ئەدەنە، لە ٦ ی حوزەیران دوورخرانەوە بۆ زیندانی تیپی Y سولوجای ئەدەنە کە تازە کراوەتەوە. زانراوە زیندانییەکان لە گۆشەی تاکەکەسی ڕادەگیرێن، ڕۆژی تەنها کاتژمێرێک دەردەچن، لەنێویاندا کەسانی بەتەمەن هەن و پێویستیان بە هاوکاری و چاودێرییە.

بەشێک لە خزمی زیندانیان پاش سەردانی زیندانەکە، پەیوەست بەم بابەتە سەردانی لقی ئەدەنەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)یان کرد.

زیندانییەکان پێکهاتوون لەم کەسانە: "حاجی ئالاگاش، محەمەد ئەمین ئادۆ، نەجمەدین کپچاک، وەدات بایرام، ئومێد چاکیر، عیمران ئەسمەر، محەمەد چاگلا، حەسەن شاهین، موستەفا ئۆزەر، ئەربیل ئەرمەگان و ٢ زیندانی کە ناویان نەزانراوە".