لە ئەدەنە ٤ کەس زیندانیکران
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دژ بە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری بەنەفش ٣٧ کەس دەستگیرکرابوون. سزای زیندانیکردن بەسەر ٤ لەو دەستگیرکراوانەدا سەپێنرا.
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دژ بە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری بەنەفش ٣٧ کەس دەستگیرکرابوون. سزای زیندانیکردن بەسەر ٤ لەو دەستگیرکراوانەدا سەپێنرا.
بە بڕیاری داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەدەنە لە ٢٧ی حوزەیران لە شارەکانی ئەدەنە، ئامەد، مێردین، مێرسین و وان و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەریی بەنەفش و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا" هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لەو هەڵکوتانانەدا بۆ سەر کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری بەنەفش ٣٧ کەس دەستگیرکران.
ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری بەنەفش ئەلیاس ئارزو، عایشە ئیرماک، محەمەد ساروخان و موراد گوربوز، لە دووەمین لقی داداگای سزاکانی ئەدەنەدا لە دوای ١٠ رۆژ لە دەستگیرکردنیان و مانەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدا، سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.
هەروەها ٣٣ کەسەکەى تریش بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.
ژ.ت