لە ئێلح ١٤ کەس دەستگیرکران
دەوڵەتی تورک بە پاساوی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی پشتیوانیکردن لە کۆبانێ، ١٤ کەسی دەستگیرکرد.
دەوڵەتی تورک بە پاساوی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی پشتیوانیکردن لە کۆبانێ، ١٤ کەسی دەستگیرکرد.
لە ناوچەى هەزۆی ئێلح پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان.
بە پاساوی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤دا بۆ پشتیوانیکردن لە کۆبانێ، پۆلیسی دەوڵەتى تورک کەمال ئارزک، نازمی بۆرلا، ئەحمەد توفان و قوتبەدین ئاتاک-یان دەستگیرکرد.
ڕۆژی یەکشەممەبە هەمان بیانوو ١٠کەسی تر دەستگیرکرا. ڕاگەیەنرا کە بۆ ٤کەسی تر بڕیاری گەڕان بەدوایانە دەرکراوە.
چاوەڕێ دەکرێت کە گیراوان بەیانی ببرێنە بەردەم دادوەرلە هەزۆی.
ک-ش