لە ئەڵمانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ژینگەپارێزەکان

پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی 'نەوەی کۆتایی'. نەوەی نوێ رێکخراوێکی ژینگەپارێزیە کە لە زۆر هەرێم ئەندامی هەیە.

لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، دادگای نوریپین رایگەیاند کە لە ویلایەتی براندبۆرگ و زۆر ویلایەتی دیکە، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژینگەپارێزان.

راگەیەندرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چالاکوانەکانی نەوەی کۆتایی کراونەتە ئامانج.

ریکخراوی نەوەی کۆتایی لەسەر تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، بە تۆمەتی دامەزراندنی رێکخراوێکی تاوان لە ١١ هەرێم ئۆپەراسیۆن لەدژیان ئەنجامدراوە.

نەوەی دوایی چەند مانگێکە مۆزەخانەکان بلوک دەکات. دواجار سیستمی فڕۆکەخانەیەکی بلوک کرد و نەیهێشت فڕۆکەکان گەشتەکانیان ئەنجام بدەن. راگەیەندرا تاوەکو ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.

وتەبێژی رێکخراوەکە رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس دەستی بەسەر لاپتۆپ، کۆمپیوتەر، تەلەدون و پۆستەرەکاندا گرتووە و وتی، " بەڵێ راستە ئەگەر پۆلیس هەڵبکوتێتە سەر دۆڵابەکانمان شتێکی مەترسیدارە، بەڵام ئیمە راناوەستین."

بەگوێرەی دادگا، لێپرسینەوەکە بەهۆی چالاکیەکەی براندنبورگ ئەنجامدراوە کە لە مانگی نیساندا دەستی پێکردبوو.

چینی سیاسی ئەڵمانیا لە چالاکیەکانی ئەم رێخراوە نیگەرانن.

ئۆڵف سچوڵز سەرۆکوەزیری ئەڵمانیا کە لە رێگەی ژینگەپارێزەران وڵات بەڕێوە دەبات، داوای لە چالاکوانان کرد کە شێوەی چالاکیەکانیان بگۆڕن.

ف.ق