لە ئەڵمانیا یادی جانسز، دۆغان و شایلەمەز کرایەوە
لە شاری سالزگیتیر و لیبینستید، یادی شۆڕشگێرانی کورد، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرایەوە.
لە شاری سالزگیتیر و لیبینستید، یادی شۆڕشگێرانی کورد، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرایەوە.
لە شارەکانی سالزگیتیر و لیبینستید یادی ساکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان (رۆژبین) نوێنەری کەنەکە لە پاریس، لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) ئەندامی تەڤگەری گەنجان کرایەوە کە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهیدکران. مەراسیمی یادکردنەوەکە بە پیشەنگاییەتی ئەنجومەنی ژنانی بەرچەم جیلۆی سالزگیتیر و لیبینستید کرایەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر بەشداربووان لەبارەی ژیان و تێکۆشانی ژنە تێکۆشەرەکان قسەیان کرد.
مەراسیمە یادکردنەوەکە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'بژی سەرۆک ئاپح' کۆتایی هات.
ف.ق