لە ئەڵمانیا ئۆتۆمبێڵێک ڕێبوارانی کردە ژێرەوە و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەڵمانیا کەسێک بە ئۆتۆمبێڵەکەیەوە ڕێبوارانی کردە ژێرەوە و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەڵمانیا کەسێک بە ئۆتۆمبێڵەکەیەوە ڕێبوارانی کردە ژێرەوە و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری ترایێری ئەڵمانیا ئۆتۆمبێڵ ژمارەیەک ڕێبواری کردە ژێرەوە، رووداوەکە لە شوێنێکی قەڵەباڵغ روویدا.
بەپێی زانیاریەکان ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی لێدوانی پۆلیس شۆفێرەکە دەستگیرکراوە، بەڵام نازانرێت رووداوەکە بە ئەنقەست بووە یان رووداوێکی نەخوازراو بووە.
پۆلیس و شارەوانی داوای لە خەڵک کرد کە شوێنی رووداوەکە دوور بکەنەوە و رێوشوێنی پێویست گیرایەبەر. لەبارەی ناسنامەی دەستگیرکراوەکە هیچ زانیاریەک بڵاونەکرایەوە.
٢٠١٦ لە بەرلین چەتەکانی داعش بە بارهەڵگرێک خەڵکی مەدەنیان کردە ژێرەوە و ١٢ کەس کوژران و لەو رۆژەوە دۆخی نائاسایی لە ئەلمانیا هەیە.
ف.ق