لە ئێریڤان دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

کوردستانیان لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

کوردستانیان لە ئەریڤانی پایتەختێ ئەرمینیا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد. دەزگاکانی ئیزدیان کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ماڵی گەل کۆبونەوە و کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا پەرلەمانتار کنیاس حەسەنوف، سلۆ دربۆیان هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان و ئاسێ برۆیان ئەندامی یەکێتی ژنانی ئاسێ قسەیان کرد.
 

قسەکەران دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکیان لەدژی گەلی کورد شەرمەزار کرد و رایانگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادی.

هەروەها پەدەکە کە هاوبەشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە شەرمەزارکرا و بانگەوازی بۆ یەکێتیکرا لەبەرانبەر هێرشەکان.

ف.ق