لە ئێشکگری ئیستەنبوڵ تیشکخرایە سەر تێکۆشان دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت
لە ئێشکگری ئیستەنبوڵ کە ١٧ ڕۆژە بەردەوامە، تیشکخرایە سەر ئاگرەکەی ئامەد و مێردین، دووپاتکرایەوە پێویستە تێکۆشان بکرێت دژی هەموو جۆرەکانی شەڕی تایبەت لە کوردستان.
لە ئێشکگری ئیستەنبوڵ کە ١٧ ڕۆژە بەردەوامە، تیشکخرایە سەر ئاگرەکەی ئامەد و مێردین، دووپاتکرایەوە پێویستە تێکۆشان بکرێت دژی هەموو جۆرەکانی شەڕی تایبەت لە کوردستان.
چالاکی ئێشکگری هێزەکانی ئاشتی و دیموکراسی لە ئیستەنبوڵ لە گۆڕەپانی شیشحانی بیوغلو دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ١٧ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا پانکارت و درووشمەکان دژی دانانی قەیوم بەرزکرانەوە.
هاوسەرۆکی مەجلیسی ئیکۆلۆژی دەم پارتی ئیبراهیم ئاکین تیشکی خستەسەر ئاگرەکەی ئامەد و مێردین و وەک قڕکردنی ئیکۆلۆژی ناوی برد، گوتی: "بەرئەنجامی نزیکایەتی خەمساردانەی دەوڵەتە. لە ئەنجامدا ٦٦ کیلۆمەتر خاک سووتا و چەندین مرۆڤ برینداربوون، ئەم داگیرکارییە فەرمییە بۆ سەر ماڵ و خاک و ئاوی گەلەکەمان شەرمەزار دەکەین".
سیاسەتی قەیوم دانەبڕاوە لە هێرشی ئیکۆلۆژی
هاوسەرۆکی دەم پارتی گازیۆسمان پاشایی، ڕوقیە ئادی گوزەل ڕایگەیاند ١٧ ڕۆژە ئێشکگری دەگرن، بۆ خاوەنداری لە ڕەنج و پاشەڕۆژ و ئیرادەی خۆیان، گوتی: "تا هێنانی ئاشتی و یەکسانی و دیموکراسی بۆ جوگرافیا، تێکۆشانمان لە هەموو گۆڕەپانێک بەردەوام دەبێت".
هاووتەبێژی تەڤگەری ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا دەریا ئایکۆل ڕایگەیاند لە تورکیا و کوردستان تێکۆشانێکی ئیکۆلۆژیک و ڕێکخراوی هاوبەش پێویستە، بەتایبەت لە کوردستان ڕووبەڕووی هێرشی وەک سوتاندنی دارستان و وێرانکاری ئیکۆلۆژی دەبینەوە، گوتی: "سیاسەتی قەیوم دابڕاو نییە لە هێرشی ئیکۆلۆژیک. هەردەم دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت تێدەکۆشین".
چالاکیەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.