لە ئۆسلۆ چالاکییەک بۆ زەینەب جەلالیان ڕێکخرا
کوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لەگەڵ هاوڕێکانیان کۆبوونەوە و چالاکییەکیان بۆ زەینەب جەلالیان ئەنجامدا، کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە زیندانیکراوە.
کوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لەگەڵ هاوڕێکانیان کۆبوونەوە و چالاکییەکیان بۆ زەینەب جەلالیان ئەنجامدا، کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە زیندانیکراوە.
لە شاری ئۆسلۆی نەرویج چالاکییەک بۆ چالاکوانی کورد زینب جەلالیان ئەنجامدرا، کە نزیکەی ١٦ ساڵە لە ئێران دیل کراوە.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەری ئۆسلۆ بەڕێوەچوو و کوردستانیان لەگەڵ هاوڕێکانیاندا بەشدارییان تیادا کرد.
ڕۆژین عەلیپەناه بە ناوی کۆمیتەی کەژار لە نەرویج لەبارەی زینپ جەلالیان و ژنە زیندانیانی سیاسیی تر لە ئێران ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و هەروەها نامیلکە و بڵاوکراوە بەسەر بەشداربوان و هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا دابەشکرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ زانیارییەک لە زەینەب جەلالیان نییە و ئەوەش لە کاتێکدایە، کە باری تەندروستیی زەینەب جەلالیان باش نییە.
فەخرەدین لوتفی بە ناوی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و زانیاری لەسەر زیندانییەکان خستەڕوو.
لە چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" دەوترایەوە.
ژ.ت