لە ئەستەنبوڵ فاشیستەکان و پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەر خوێندکاران

لە زانکۆی ئەستەنبوڵ سەرەتا فاشیستەکان و دواتر، پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی سۆسیالیست و وڵاتپارێز. ژمارەیەکی زۆر خوێندکار بە کەلەپچەکراوی ئەشکەنجە دران و دواتر دەستگیرکران.

لە زانکۆی ئەستەنبوڵ هێرشیکی دیکە بۆ خوێندکاران ئەنجامدرا کە سێ مانگە بەردەوامە. فاشیستەکان لە فاکولتەی وێژەیی هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی سۆسیالیست و وڵاتپارێز. کچە خوێندکارێک بە شوشە لە سەریەوە بریندارکرا. خوێندکاران بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکە و بۆ ئەوەی لێدوان لەبارەی هێرشەکە بدەن، تاوەکو دەرگای سەرەکی زانکۆی ئەستەنبوڵ رێپیوانیان کرد، بەڵام پۆلیس پەلاماری خوێندکارانیدا. زۆر خوێندکار بە ئەشکەنجە دەستگیرکران و هێرش کرایە سەر رۆژنامەنووسان و بە زۆر لە ناوچەکە دوورخرانەوە.

پۆلیس تورک هێرشی کردە سەر ئەو خوێندکارانەش کە هەوڵیاندا رێگری لە دەستگیرکردنی هەڤاڵانیان بکەن. لەگەڵ هەموو هێرشەکان، خوێندکاران لە دەوری یەکدی کۆبوونەوە و پەیامی 'بەیازید بۆ فاشیزم دەبێتە گۆڕستان'.

ف.ق