لە ئەستەنبوڵ پرسە بۆ گەریلای هەپەگە عیسا کورتای دانرا

لە ناوچەی باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ پرسە بۆ گەریلای هەپەگە عیسا کورتای (سەفکان ئادار) دانرا کە لە هێرشێ چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشە داگیرکەریەکانیدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بە شێوەیەکی سیستماتیک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.

هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکاندا کە بە چەکی کیمیایی ئەنجامدران، ١١ گەریلا لە ٥ی تشرینی دووەمدا شەهید بوون.

یەکێک لەوگەریلایانە عیسا کورتای (سەفکان ئادار) بوو کە لە ناوچەی باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ پرسەی بۆدانرا.

پرسەکە لە باڵەخانەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە باشاکشەهیر دانرا. کۆمەڵەی هاوکاری و پشتەوانی ئەو خانەوادانەی لە ئاناتۆڵیا گیانیان لەدەستداوە، کۆمەڵەی پشتگیری و پشتەوانی خانەوادەی زیندانی و سزادراوانی مەڕمەڕە، کەسوکاری زیندانیان  و زیندانیە نەخۆشەکان و ئەندامانی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

لە پرسەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە و بەڵگەفیلمێک لەبارەی قسەکای کورتای و وێنەی ئەو گەریلایانەی هەپەگ و یەژەئاستار کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون نمایشکرا. دوای بەڵگەفیلمەکە مەولود خوێندرایەوە و خواردن پێشکەشکرا.

ف.ق