ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) چوونە کەناڵی کۆنترا تی ڤی لە ئەسینا و داوای هەڵوێست و هەستیارییان کرد.
گەنجان دۆسیەیەک کە تیایدا راگەیەندراوی کەنەکە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلا و کۆمەڵکوژی پاریس و ئەو راپۆرتانەی کە ناوەندی کولتوری کورد لە فەرەنسا و ناوەندی کولتوری کورد لە یۆنان ئامادەیان کردبوو، پێشکەش بە بەرپرسانی کەناڵەکەیان کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی تەجەشە ئەو دۆسیە دەخرێتە بەرنامەی تەلەڤزیۆنەوە و دەرفەت دەدرێت کە نوێنەرانی کورد رای خۆیان دەرببڕن.
لە چالاکییەکەدا کە نزیکە نیو کاتژمێر لەدەرەوەی بیناکە بەردەوام بوو ئەو بڵاوکراوانەی لەلایەن کۆنگەرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)وە ئامادەکرابوون، دابەش کران.
هـ . ب