لە زیندانەکاندا مانگرتن لە خواردن زیاد دەکات

لەزیندانەکاندا بەشێوەیەکی سیستماتیک پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ڕوو لەزیادبوون دەکات و هاوکات لە دژی ئەو پێشێلکارییانە مانگرتن لەخواردن لە زیادبووندایە. ٦ زیندانی دیکە لە زیندانی جۆری تیی ژمارە ١ی ئافیۆن قەرە حەسار مانیان لە خواردن گرت.

ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم، ٦ زیندانی لە زیندانی جۆری تیی ژمار ١ی ئافیۆن قەرە حەسار لە دژی هەڵکوتانە سەر قاوشەکان و ژماردنیان بەسەر پێوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. هابیل ئەمین، یوسف بیرکان، یوسف ئەرکەک، محەمەد ئەمین دال، سیراج کەسکین و جومالی یڵدرم دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد. جومالی یڵدرم و هارون پەچاڵ لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە قسەیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان کردووە.

بنەماڵەکان لە دوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەو بنەماڵانەدا لە بەردەم زیندانەکەدا ڕایانگەیاند: "لەناوەوە ڕۆڵەکانمان ئەشکەنجە دەدەن. ئێستا ڕۆڵەکانمان لە مەترسیدان. ئەوان ئاسایشی ژیانیان نییە. گروپەکانی تریش دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن. پێشتر بەڕێوەبەرایەتی زیندان بەڵێنیدابوو، کە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، بەڵام داواکاریی زیندانییەکانی جێبەجێ نەکردووە".

شاکران

ڕۆژی ٤ی کانوونی دووەم، زیندانییەکان لە زیندانی ژنانی شاکران لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەستیان بە چالاکیی ١٠ ڕۆژە مانگرتنی سنوورداری دەوری کردبوو.

ئەرەگلی

چەند مانگێکە لە زیندانی زۆر باڵای ئاسایشیی ئەرەگلیی پارێزگای قۆنیا لە دژی گۆشەگیریی تووند و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ مانگرتن لە خواردن بەردەوامە.

ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم مانگرتنی ١٠ ڕۆژەی سنوورداری دەوری لە نێوان زیندانییەکاندا دەستیپێکرد. ئەم چالاکییە لە ١٦ی تشرینی دووەمدا بوو بە چالاکیی مانگرتنی بێسنوور و ناکۆتا.

ژ.ت