لە زیندانی جۆری تی خارپێت مانگرتن لە خواردنی بێ کۆتایی- بێ نۆرە
لە زیندانی جۆری تی خارپێت لە دژی کردەوە هەڕەمەکییەکان و پێشێلکاری سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ، ٥ زیندانیکراو دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بێکۆتایی- بێ نۆرە کردووە.
لە زیندانی جۆری تی خارپێت لە دژی کردەوە هەڕەمەکییەکان و پێشێلکاری سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ، ٥ زیندانیکراو دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بێکۆتایی- بێ نۆرە کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە زیندانی جۆری تی خارپێت پێنج زیندانی بە هۆی رێگرییەکان و پێشێلکردنی مافەکانیان بۆ ئەنجامدانی دیدار، هەروەها مافەکانیان بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی، کتێب و نامە و سەرژمێری بەسەر پێوە، لە ٢٢ی کانونی یەکەمەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
زیندانیان لە رێگەی تەلەفونەوە رایانگەیاند کە مانگرتنەکە بێکۆتایی- بێ نۆرەیە.
زیندانیان ماهیر کاپان، جەلیل داغتەکین، نەوزاد ئاکبولاک، عومەر ئۆزکان و ئۆزگور تاش بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا کرد.
بنەماڵەکان رایانگەیاند کە هێرش و شەڕی دەرونی بەرامبەر بە زیندانیان دەکرێت، هەروەها شەکر، خوێ، ماست و لیمۆ کە پێویستی سەرەکین بەکەمی دابەش دەکرێن.
هـ . ب