لەبارەی زیندانیانی سیاسی دۆسیە پێشکەشی پەرلەمانی هۆڵەندا، سوید و سویسرا کرا

لەبارەی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیادا، دۆسیە پێشکەشی پەرلەمانی هۆڵەندا، سوید و سویسرا کرا.

جاسپەر ڤان دیژک پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی هۆڵەندا لەبارەی ئایسەک توغلوک و زیندانیانی نەخۆش دۆسیەی پێشکەشی حکومەتەکەی کرد و لە حکومەتی پرسی، ئایا ئەوان ئاگاداری دۆخی زیندانیانی نەخۆشە لە زیندانەکانی تورکدا.

دیژک رایگەیاند، نزیکەی ١٦٠٠ نەخۆش هەن و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراون و وتی، " ئێوە ئامادەن کە فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکەن بۆ ئەوەی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکان بگوازرێتەوە و لە کۆتایی رۆژەکانیاندا لە ماڵەکانیان بن؟"

سوید

ئەمینە کاکەباوە پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی سوید دۆسیەیەکی بۆ ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید نارد و ئاماژەی بەوەکرد کە دۆخی تەندروستی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکدا خراپە و وتی، " ئاشکرایە کە سیستمی دادپەوەری تورک لەدژی مافەکانی مرۆڤە و لە زیندانەکاندا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت. پێویستە حکومەتی سوید داوا لە یەکێتی ئەوروپا بکات لەمبارەیەوە فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکات."

سویسرا

ستیفان پرێزیوس پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی سەوز لە پەرلەمانی سوید، داوای لە حکومەتی فیدڕال کرد کە بۆ زیندانیانی نەخۆش و سیاسەتمەداران دەست بە هەوڵدان بکات.

ف.ق