لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە لەندەن یادی شەهید ساکینە و هەڤاڵانی کرایەوە

دوێنێ دوشەمە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە بەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە رێکخستنی گردبونەوەیەک یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە .

دوێنێ دوشەمە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە بەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا  بە رێکخستنی گردبونەوەیەک یادی  شەهیدانی پاریس کرایەوە . 

بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد لە بەریتانیا، کەجەدەکەی باشور لە بەریتانیا، ئەنجومەنی گەل لە بەریتانیا، گەنجانی شۆرشگێر چالاکیی یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس لە بەردەم باڵێۆزخانەی فەرەنسا لە لەندەن بەڕێوەچوو و کەسایەتییە سەربەخۆ و ئینتەرناسیۆنالیستەکانیش بەشدارییان لە یادەکەدا کرد و ڕاگەیاندراو و وتەیان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی پاریس خوێندنەوە و هێر شەکانی دەوڵەتی فاشیزمی تورک-یان شەرمەزار کرد و یادی شەهیدانی پاریس-یان بەرز ڕاگرت.

هەروەها یادی شەهیدانی هێرشی دووەمی پاریس، کرایە کە سێ مرۆڤی پێشەنگ و تێکۆشەری ئازادیخواز و ماندونەناس لە هەمان شووێن لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا تیرۆر و شەهید کران.

لە چالاکیەیکەدا داوا حکومەتی فەرەنسا کرا ئەو دۆسیانە و ڕاستییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات، چونکە هەر چەندە دەوڵەتی تورک بەرپرسی تیرۆرەکانی فەرەنسایە، بەڵام بە ئاشکرانەکردنی ڕاستییەکان لەلایەن فەرەنساوە دەوڵەتی فەرەنساش دەبێت بەشداری تیرۆرەکانی دەوڵەتی تورک.

لە چالاکیکەدا وێنە سەر جەم شەهیدانی کۆمەلکوژییەکانی پاریس بەرز کرانەوە. بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "دادپەروەری بۆ کوردان" چالاکیەکە کۆتایپێهات.

ژ.ت