له بازید و مارماریس گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ شه‌رمه‌زار كرا
له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری و له ناوچه‌ی مارماریسی مۆغڵا سیستمی چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په و مه‌هه‌په و به‌رزبوونه‌وه و گرانبوونی نرخه‌كان شه‌رمه‌زار كران.
له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری و له ناوچه‌ی مارماریسی مۆغڵا سیستمی چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په و مه‌هه‌په و به‌رزبوونه‌وه و گرانبوونی نرخه‌كان شه‌رمه‌زار كران.
بازید
له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری به هه‌زاران كه‌س به ئامانجی شه‌رمه‌زاركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و گرانی به تایبه‌تی نرخی كاره‌با رژانه شه‌قامه‌كان و رێپێوانیان سازكرد. له شه‌قامی ئینه‌گۆل، به دروشمی "ئه‌وه سته‌مكارییه"، " حكومه‌ت ده‌ست له كاربكێشهوه" تا به‌رده‌م كۆمپانیای دابه‌شكردنی كاره‌بای ئاراس رێپێوانیان كرد و له‌وێ به چه‌پڵه و دروشم درێژه‌یان به چالاكیهكهیاندا.
به‌هۆی شهرمهزاركردنهكهوه، پۆلیس چوارده‌وری بینای ئاراس ئهداسی گرت.
مارماریس
پلاتفۆرمی ئیتر به‌سه‌ی مارماریس له‌به‌رده‌م كۆمپانیای كاره‌بای ئایدهم كۆبوه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ناو پسوڵه‌كانی كاره‌بای شه‌رمه‌زار كرد.
له‌سه‌ر ناوی پلاتفۆرمه‌كه نه‌جلا باشاران قسه‌ی كرد و وتی، "هه‌ر به‌ر له‌وه‌ی مووچه‌كانمان وه‌ربگرین، نیوه‌ی مووچه‌كه بۆ پسوڵه‌كان ده‌ڕوات. دووكانداره‌كانیش زیاتر له كرێ پاره‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با ده‌ده‌ن. ئێمه نامانه‌وێت باجی ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابوری وڵاته‌كه بده‌ین".
هـ . ب